English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاری قەدەغەکردنی ھێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە
2018-10-07 [09:19 AM]

ZNA-ھەولێر


بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئێمە پابەندین بە رێنمایەکانی کە لە لایەن وەزارەتی دارای و بەرێوبەرایەتی گشتی ھاتووچۆ و  و بەرێوبەرایەتی گشتی گومرگ کار دەکەین ئەو بڕیارەی عێراق لەبارەی قەدەخەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراوی ئەمریكی دەریكردووە "هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

 

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمە پابەندین بە رێنمایەکانی کە لە لایەن وەزارەتی دارای و بەرێوبەرایەتی گشتی ھاتووچۆ و  و بەرێوبەرایەتی گشتی گومرگ کار دەکەین ، ھەروەھا رێگەدان بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان لەسەر دوو بنەمایە، یەك مۆدێلەكەی، دوو بوونی مەرجەكانی سەلامەتی.

 

بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لە هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەوەی ئێستا هەیە ‌و رێگە بە هاوردەكردنی دەدرێت، ئۆتۆمبێلی مۆدێلەكانی ٢٠١٧‌ و ٢٠١٨ ‌و ٢٠١٩ ـن ئەوەیش بەو مەرجەی، مەرجەكانی سەلامەتی لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا هەبێت، كە هاوردە دەكرێت، جا ئۆتۆمبێلەکە دەستی دوو بێت یان سفر هیچ جیاوازییەكی نییە.

 

 

رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 12538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad