English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار تاوانبار دەستگیرکران 
2018-10-07 [11:49 AM]

ZNA  - ھەولێر



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەینێت , بە ھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی ناوبازاڕ توانییان چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دەستیش بگرن بەسەر چوار دەمانچەو چەند فیشەک و پارچە دەمانچەیەکدا . 

لەڕاگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەێنێت ، پاش ئەوەی زانیاری کۆکرایەوە لەسەر چەند تۆمەتبارێک کە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە کڕین و فرۆشتنیان بە چەکەوە کردووە ، ئەمڕۆ ٧-١٠-٢٠١٨ ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرای سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژھەڵات بە ھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی ناوبازاڕ توانییان چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دەستیش بگرن بەسەر چوار دەمانچەو چەند فیشەک و پارچە دەمانچەیەکدا.

پۆلیس ڕاشیدەگەێنێت ، تۆمەتباران کوردن و دانیشتوی شاری سلێمانین و چەکەکانیان بە کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ فرۆشتووە ، لە ئێستاشدا تۆمەتباران بە فەرمانی  دادوەر و بەپێی ماددەی ٢١ ی چەک ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەن ھێزەکانی پۆلیس دەستیپێکردووە.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5467جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad