English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
2018-10-07 [11:49 AM]

هەولێر – ZNA


فیلمە سینەماییەکانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "سینەمای جیهان" لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دیاریکران.

 

ناوی 16 فیلمی سینەمایی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "سینەمای جیهان" لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دیاریکران، لەوانە فیلمی سینەمایی "سێ سیما" لە دەرهێنانی جەعفەر پەناهی لە ئێران، فیلمی سینەمایی "گوڵ نسا" لە دەرهێنانی سەتار چەمەنی گوڵ، فیلمی سینەمایی "ئەوپەڕیی هەورەکان" لە دەرهێنانی مەجید مەجیدی لە هیندستان و فیلمی سینەمایی "دزەکانی دووکان" لە دەرهێنانی هیرۆکازۆ کورئیدا لە ژاپۆنز

 

سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیکراوە.  

فێستڤاڵەکە لەلایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" بە بەڕێوبەرایەتی فوئاد جەلال بەڕێەبەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، مەلا بەختیار سەرۆکی بەشی پشتیوانی ئەم فێستیڤاڵە و لە کەسایەتییە بەرچاوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، دانەر عومەر فارسو بەڕێوەبەری هونەریی و لینا ڕەزا بەڕێوەبەریی بەرنامەدانانی فێستیڤاڵ و پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان و بەڕیوبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و لاوانی پاریزگای سلێمانی بەرێوەدەچێت.

 

خولی ئەمساڵ فێستیڤاڵ بە نمایشی کۆمەڵێک فیلمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لەوانە: بەرهەمی ساڵەکانی 2017 و 2018 لە دوو بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان" لەوانە: بەرهەمە بڵندە سینەمایی و کورتە فیلمەکانی دیکۆمێنتاریی، ئەنیمەیشن و ئەزموونی و بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" لەوانە: بەرهەمە سینەمایی و کورتە فیلمەکانی دیکۆمێنتاریی، ئەنیمەیشن و ئەزموونی و هەروەها کردنەوەی وۆرکشۆپی پسپۆڕانەی سینەمایی و چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی پسپۆڕانە لە رۆژانی 10 تا 16ی ئۆکتۆبەری 2018 لە 5 هۆڵی "سیتی سینەما"، سینەما "سالم" و تەلاری "هونەر" لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 

لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە 14 خەڵات، لەوانە: لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی" خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان، باشترین سیناریۆ، باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن، باشترین مونتاژ و خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران بە هەڵبژێردراوان پێشکەش دەکرێت و لە بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمەکانی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی"یشدا خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان و خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران بە براوەکان دەبەخشرێت. لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم"یش خەڵاتێک بە باشترین سیناریۆ پێشکەش دەکرێت و بە بەرهەمهێنانی ئەم کۆمپانیا سینەماییە، ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی داهاتوودا دەکرێتە فیلم و هەروەها 4 خەڵاتی تایبەت لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" بە 4 کەسایەتیی ناودار پێشکەش دەکرێت.

 

هەر لەم خولەی فێستیڤاڵیشدا، خەڵاتی سینەماکاری کۆچکردووی کورد تەها کەریمی کە لە 2013 لە شاری سلێمانی بە هۆی ڕووداوی ترۆمبێلەوە کۆچی دوایی کرد، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بە فیلمسازێک پێشکەش دەکرێت.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 1369جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad