English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆنتسرات کابالیە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2018-10-07 [12:02 PM]

هەولێر – ZNA


خانمە ئۆپێراخوێنی ئیسپانی، مۆنتسرات کابالیە، لە تەمەنی 85 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئاژانسی فرانس پرێس هەواڵی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەی بڵاوکردەوە و بڕیارە سبەی دووشەممە تەرمەکەی بەخاک بسپێردرێت.

 

 

مۆنتسرات کابالیە، لە 12 ئەپرێلی 1933 لە دایکبووە و لە دەرچووی پەیمانگەی Liceu یە لە ساڵی 1954 لە بەرشلۆنە و وەرگری میدالیای زێڕینی ئەو پەیمانگەیایە.

 

ئەو خانمە ئۆپێراخوێنە لەرێگەی گوتنی ئۆپێرای ئیتاڵی کلاسیکییەوە ناوبانگی پەیداکرد و لە 125 بەرهەمی ئۆپێرایی پێشکەشەکردووە و بە "خانمەی سۆپرانۆ" ناوبانگی پەیداکردووە.

 





ئەم هەواڵە 988جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad