English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئەنجامی هێرشیکی چەکداری لە کەرتی رۆژئاوا دوو ئیسرائیلی کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو
2018-10-07 [01:00 AM]

​ZNA - هەولێر


رووداوەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەی بەرکانی پیشەسازییدا روویدا. کوژراوەکان پیاو و ژنێکن کە تەمانیان نزیکەی ٣٠ ساڵ دەبێت.

بریندارەکەش ژنێکی ٥٠ ساڵانە کە ئەویش بە سەختی بریندار بووە.  پۆلیس هێشتا هیچ زانیارییەکی لەسەر هێرشبەرەکە بڵاو نەکردۆتەوە.

ئەم ناوچەیەی هێرشەکە تێیدا رووداوە، ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان لە نزیک یەک کار دەکەن. 

لەوەتەی ساڵی ٢٠١٥ەوە فەڵەستینییەکان زیاتر لە ٥٠ ئیسرائیلی و دوو ئەمریکی و بەریتانییەکیان لەرێگەی هێرشێ چەکداری و هێرش بە چەقۆ و بە شێلان بە ئۆتۆمبێل کوشتووە. لە هەمان ماوەدا هێزەکانی ئیسرائیلی زیاتر لە ٢٦٠ فەڵەستینییان کوشتووە کە بە گوتەی ئیسرائیل زۆربەیان هێرشبەر بوونە.

بێنیامین نێتانیاهوو رایگەیاند دڵنیایە ئەو کەسەی ئەمڕۆ دوو هاووڵاتیی ئیسرائیل کوشت و یەکێکی دیکەی بریندار کرد، دەستگیر دەکرێت.





ئەم هەواڵە 6100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad