English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کلاسیکۆ چارەنووسی راھێنەری ریال مەدرید یەکلایی دەکاتەوە
2018-10-07 [01:16 AM]

ZNA  - ھەولێر



یانەی ریال مەدرید لەژێر سەرپەرشتی راھێنەر لۆپیتیگی بە خراپترین بارودۆخی خۆی تێدەپەڕێت و لە دوایین چوار یاری لە خولی ئیسپانی یانەی شاھانە تامی سەرکەوتنی نەکردوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، پێرێزی سەرۆکی یانەی شاھانە زۆر لە ئەنجامەکانی یانەی شاھانە توڕەیە و دەیەوێت لۆپیتیگی راھێنەر لە کارەکەی دووربخاتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، پێرێز بڕیاریداوە چانسێکی دیکە بە راھێنەر بدات ، ئەگەر ئەم جارەش شکستی ھێنا ئەوا بەدڵنیاییەوە لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یاری کلاسیکۆی داھاتوو کە بڕیارە لە ٢٨ ی ئەم مانگە لەنێوان یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید لە کامپ نو ئەنجام بدرێت ، دوا ھەلی لۆپیتیگیە بۆ ئەوەی لە شوێنەکەی خۆی بمێنێتەوە , ئەگەر شکستی ھێنا ئەوا لە ئەرکی راھێنانی یانەی ریال مەدرید دوور دەخرێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad