English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نده‌نوسیا... پێنج هه‌زار کەس بێسەروشوێن بوون، 50 ملیۆن دۆلار هاوكاری كۆده‌كرێته‌وه‌
2018-10-07 [01:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ ئه‌نده‌نوسیا بەھۆی سۆنامی و بومەلەرزەوە نزیکەی 70.000 ھەزار کەس ئاوارەبوون و نزیکەی 65 هەزار خانوو زیانیان بەرکەوتووە، به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ش ده‌ڵێن، پێنج هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێن بوون، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کە لەهەوڵی ئەوەدان 50.5 ملیۆن دۆلار لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دەستەبەر بکەن.

ئاژانسی تایبەت بە پێڕاگەیشتن بە کارەساتی ئه‌نده‌نوسیا دەڵێت ژمارەی زیانی گیانی بوومەلەرزە و سونامی لە ١٧٦٣ کەس تێپەڕێوە کە زۆربەیان لە شاری پاڵوون. گوتەبێژی ئاژانسەکە سووتۆپۆ پوروو گوتی خەڵکێکی زۆر لە گەڵ بوومەلەرزە رۆچوونە نیو زەوی کە زۆربەیان هی ناوچەکانی پێتۆبۆ و بالارۆایە، شوێنێک زیاتر لە سێ هه‌زار ماڵ زیانیان پێ گەیشتووە یان ڕۆچوونەتە نێو قوڕ.

ئەو لە دەمێکدا بۆ بەشی هەواڵەکان لە جاکارتای پێتەخت دەدوا گوتی،"بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرۆکانی گوندەکان لە بالارۆا و پیتۆبۆ، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار کەس نەدۆزراونەوە. وتیشی، زیاتر لە هه‌شت هه‌زار کەس یان برینداربوون یان لە ڕیگای دەریا دا خۆیان دەرباز کردوە یان بە ڕێگای خاکی دا ڕۆیشتوون.

نوگراهۆ گوتی، بە شێوەیەکی فەرمی تەنیا پشتڕاستی بی سەر و شوێن چوونی ١٥٢ کەس کراوە و کەسانەی دیکەش لە ژێر خرابەکان دا گیانیان لە دەست داوە، واتا نۆ ڕۆژ دوای ئەوەی بومەلەرەزە و سونامێکی بە هێز پالوو و ناوچەکانی دەرووبەری گرتەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کە لەهەوڵی ئەوەدان 50.5 ملیۆن دۆلار لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دەستەبەر بکەن بۆ یارمەتیدان و کۆمەککردنی ئەو 191 هەزار کەسەی کە بەهۆی بومەلەرزەکەو سۆنامییەکەی سۆلاواسییەوە لە ئه‌نده‌نوسیا زەرەر و زیانیان بەرکەوتووە.

قوربانیانی بومەلەرزە و سۆنامییە وێرانکەرەکەی دوورگەی سولاوێسی ڕۆژھەڵاتی ئه‌نده‌نوسیا تادێت زیاتر دەبن، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش مەترسی ئەوەیان ھەیە ھێشتا دەیان کەس لەژێر پاشماوەی باڵەخانەی ھۆتێلێکی ڕووخاوی شاری گەشتیاریی پالو مابنەوە.

ئاژانسی کارەساتە سروشتییەکانی ئه‌نده‌نوسیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی سۆنامی و بومەلەرزەکەی ھەفتەی ڕابردووەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا بۆ 1.649 کەس بەرزبووەوە. هاوکات هەندێک لەو 2500 کەسەی کە راپۆرتکراون بریندار بوون زام و برینەکانیان سەختە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی 70.000 ھەزار کەس ئاوارەبوون و نزیکەی 65 هەزار خانوو بەھۆی سۆنامی و بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە، کە شاری پالوی لە ناوەڕاستی ئیندۆنزیا گرتەوە.

لەئێستاشدا ڕێکخراوە فریاگوزارییەکان بە ئاستەنگ دەتوانن ھاوکاری بۆ ناوچە کارەساتبارەکان بنێرن، چونکە بەندەری سەرەکی شاری پالو پایتەختی دوورگەی سولاوێسی داخراوە، ھاوکات رزگاربووانی ئەو ناوچانە ڕوبەڕوی کەمی ئاو و خۆراک و پێداویستییەکانی دیکەی ڕۆژانەیان بوونەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ھەینی ڕابردوو بومەلەرزەیەکی بەھێز بە توانایی ٧.٥ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر شاری پالو و چەند دوورگەیەکی ئەندەنوسیای ھەژاند و پاش بومەلەرزەکە تسونامییەکی بەھێز بەبەرزی شەش مەتر لەکەنارە ئاوییەکان دروستبوو.

 

voa





ئەم هەواڵە 703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad