English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆریای باكور... مایك پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون كۆبووه‌وه‌
2018-10-07 [03:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ پیۆنگیانگ پایته‌ختی كۆریای باكوور, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌، كیم جۆنگ ئون كۆبووه‌وه‌.

پۆمپیۆ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه‌ رایگه‌یاند کە له‌ پیۆنگیانگ له‌گه‌ڵ كیم كۆبووه‌ته‌وه‌، له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كانی لووتكه‌ی سینگاپوره‌وه‌ پێشڕه‌وی باشیان ئه‌نجام داوه‌.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆریای باكوور باش بووه‌ و دوای پیۆنگیانگ سه‌ردانی سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشووری كردووه‌.

دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، مایك پۆمپیۆ له‌ تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن له‌ لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌، شینزۆ ئابێوه‌ پێشوازیی لێكرا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ش كۆبووه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن، پۆمپیۆ و ئابێ هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ئه‌وكاته‌ی كۆریای باكوور ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌بێت، سزاكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وام بێت.

مانگی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، به‌م نزیكانه‌ لووتكه‌ی دووه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

12ی حوزه‌یرانی رابردوو تره‌مپ و كیم له‌ سینگاپور كۆبوونه‌وه‌ و له‌دوای لووتكه‌كه‌ هه‌ردوو سه‌ركرده‌ له‌سه‌ر داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ كۆریای باكوور گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن.

به‌ڵام دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك گرژیی دیپلۆماسی له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌ریهه‌ڵدا و ئه‌مریكا كۆریای باكووری به‌ ده‌ستبه‌ردارنه‌بوون له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی تۆمه‌تباركردبوو.

 

aa





ئەم هەواڵە 5068جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad