English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند هەنگاوێک بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک
2018-10-08 [08:38 AM]

هەولێر ــ ZNA


مانگی تشرینی یەکەم ناسراوە بە مانگی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی شێرپەنجەی مەمک، بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیمانگایەکی ئەمریکی بۆ شێرپەنجە لە هەر هەشت ئافرەتیکدا دانەیەکیان دووچاری شێرپەنجەی مەمک دەبێتەوە.

وەک لە ماڵپەڕی بۆڵد سکایدا بڵاوبووەتەوە، شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لەبەربڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە و پێویستە لەڕێگەی چەند هەنگاوێكەوە ئافرەتان زیاتر خۆیانی لێبپارێزن.

خواردنی خۆراکی تەندروست و گرنگیدان بە رێجیم رێگری دەکات لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، خواردنی زەیتی ماسی ئەگەری شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە.

ئەو دایکانەی کە شیری خۆیان دەدەن بە منداڵەکانیان، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک زۆر کەمە، بەتایبەت ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێک شیر خۆی بدات بە منداڵەکەی.

ئەنجامدانی وەرزش و جوڵەی بەردەوام هۆکارێکی دیکەن بۆ رێگری کردن لە شێرپەنجەی مەمک، بەپێی توێژینەوەیەک رۆشتن بە پێ بۆ ماوەی کاتژمێرێک یاخود زیاتر سوودی زۆرە بۆ رێگریکردن لە شێرپەنجەی مەمک.

زۆر گرنگە هەموو ئافرەتێکدا مانگانە خۆی پشکنین بۆ مەمکی ئەنجام بدات و بزانێت هەست بە بوونی هیچ شتێک ناکات.





ئەم هەواڵە 844جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad