English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له خواردنی نانی بەیانی ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە
2018-10-08 [09:40 AM]

هەولێر ــ ZNA



ژەمی بەیانی یەکێكە لە گرنگترین ژەمەکانی ڕۆژ کە نابێت پشتگوێ بخرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەی کە نابێت ئەم ژەمە پشتگوێ بخرێت لە هەمان کاتدا دەبێت بەشێوازێکی دروست بخورێت.


ماڵپەڕی "عاجل" ئاماژەی بە دیارترین ئەو هەڵانە کردووە کە باشتروایە لەکاتی خواردنی ژەمی بەیانیدا ئەنجامنەدرێن، بەم جۆرە:

١. نانخواردن لەکاتی ڕۆیشتندا، ئەمە وادەکات زیاتر بخۆیت و کێشت زیاد بکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.

٢. زۆر خواردنی کاربۆهیدرات وادەکات وزەی جەستە کەمببێتەوە، بۆیە دەبێت لەجیاتی ئەوانە پڕۆتین بخورێت وەك هێلکە، پەنیر و ماست.

٣. نەخواردنی زەردێنەی هێلکە هەڵەیە و دەبێت لەبەیانیاندا بخورێت، چونکە بە سەرچاوەی پڕۆتین دادەنرێت و کالۆری کەمە بۆیە تەندروستیی دڵ باشتر دەکات، هەروەها دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3.

٤. خواردنی بڕێكی کەم لە ژەمی بەیانیدا وادەکات لە ژەمەکانی دیکەدا زیاتر بخۆیت بۆیە باشتروایە ژەمی بەیانی بە تەواوەتی بخورێت و بڕەکەی کەمنەکرێتەوە.

٥. دواخستنی نانی بەیانی زیانی بۆ تەندروستیی دەبێت، ئەگەر دەتەوێت بە تەواوی سوودی لێوەربگریت دەبێت لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێك پاش هەستانت لە خەو بیخۆیت.
 





ئەم هەواڵە 637جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad