English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..بەرشەلۆنە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا
2018-10-08 [05:28 AM]

ZNA - ھەولێر



لە یاریێکی تری ھەفتەی ھەشتەمی لالیگا،یانەی ڤالێنسیا لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کرد.

لە ئەنجامدا یانەی بەرشەلۆنە دوو خاڵی تری لەدەستداو کاتێک نەیتوانی سود لە شکستی یانەی ریاڵ مەدریدی ڕکابەری وەربگرێت و بەئەنجامی ١-١ لەگەڵ یانەی ڤالێنسیا یەکسانبوو.

ھەردوو گۆڵەکەش لە گێمی یەکەمی یاریەکە تۆمارکران، گۆڵەکەی ڤالێنسیا لە خولەکی ٢ گارای ئەرجەنتینی تۆمارکرد.
گۆڵەکەی بارساش میسی لە خولەکی ٢٣ تۆمارکرد و یانەکەی لە شکست رزگار کرد.

بەم ئەنجامە،یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ١٥ خاڵ لە پلەی دووەمی خولی ئیسپانیدا دەبینرێت بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ ئیشبیلیەی پێشەنگ و ڤالێنسیاش بە ٩ خاڵ لە پلەی ١٣ دا دێت.


سیروان مزووری





ئەم هەواڵە 5464جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad