English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆریای باكوور بەمەرجیێكی ئەمەریكا ڕازی دەبێت
2018-10-08 [06:16 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور، رایگەیاند، کۆریای باکوور قایل بووە بەوەی پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بچنە ناو بنکە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا مایک پۆمپیۆ، سەبارەت بە كاتی دەستپێکردنی ئەو پرۆسەیە  گووتی: "هێشتا کارێکی زۆری لۆجیستی ماوە دەبێت بکرێن پاشان دەست بەو پرۆسەیە دەکرێت".

وەفدەکەی ئەمەریکا لە کۆریای باکوور ئاشکرایکردووە، لە داهاتوویەتی نزیک جارێکی دیکە دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و کیم جۆنگ ئون کۆدەبنەوە و باس لە زیاتر پەرەدان بە رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و کۆریا دەکەن.

لە 12ی حوزەیرانی ئەمساڵ، ترەمپ و کیم لە وڵاتی سینگافورە کۆبوونەوە و لەسەر ئەوە رێککەوتن کە کۆریا دەست بە داماڵینی چەکە ئەتۆمییەکانی بکات و ئاشتی لەنێوان هەردوولا بەرقەرار بکەن.

 





ئەم هەواڵە 589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad