English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دانیمارک بڕیاریدا چیتر پەنابەر وەرنەگرێت
2018-10-08 [06:25 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دانیمارک بڕیاریدا ئەمساڵ ھیچ پەنابەرێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەرناگرێت و زیاتر کار لەسەر تێکەڵکردنی ئەو پەنابەرانەی دیکە دەکات بە کۆمەڵگە، کە بەمدواییە گەیشتوونەتە دانیمارک.

ئینگێر ستۆگبێرگ وەزیری کۆچبەرانی دانیمار ریگەیاند: ئێمە لە دۆخێکداین کە کێشەمان لە چۆنیەتی تێکەڵکردنی ئەو پەنابەرانە ھەیە بە کۆمەڵگای دانیمارکی کە لەم ساڵانەی دوایدا ھاتوونەتە وڵاتەکەمان، بۆیە ئەرکی لەپێشینەمان کارکردنە لەسەر ئەو کەسانە.

ستۆگبێرگ گوتیشی ھەرچەندە ژمارەی ئەو پەنابەرانە زیادیان کردووە کە چوونەتە ناو بازار و دەتوانن کار بکەن بەڵام ھێشتا ژمارەیەکی زۆر زیاتر پەنابەرمان ھەیە کە ھێشتا ناتوانن پشت لە خۆیان ببەستن و کار بکەن بە تایبەت ژنان و کچان، بۆیە پێویستە راھێنان و ھاوکاری زیاتری ئەوانە بکەیت تاوەکو تێکەڵ دەبن لەگەڵ کۆمەڵگای دانیمارکی.

بەپێی ئامارەکانی ئەو وڵاتە، ساڵی (٢٠١٧)، سێ ھەزار و (٥٠٠) پەنابەر داوای مافی پەنابەرێتیان لە دانیمارک کردوە.

دانیمارک لە ساڵی ١٩٨٩ەوە ساڵانە ٥٠٠ پەنابەری لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەرگرتووە لەڕێگەی دابەشکردنی پەنابەران بە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا.

لە (١٠) مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، دوو ھەزار و (٦٠٠) داواکاری مافی پەنابەرێتی لە دانیمارک پێشکەشکراون.





ئەم هەواڵە 7141جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad