English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناتانیاھۆ و پۆتین لەسەر دۆخی سووریا کۆدەبنەوە
2018-10-08 [06:33 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل رایگەیاند کە سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا و ھەروەھا چارەسەرێک بۆ ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتەکانیان، بەمزووانە لەگەڵ ڤلادیمێر پۆیتن سەرۆک کۆماری رووسیا دیدار و  گفتوگۆ دەکات. بە ئەگەری زۆر چالاکییەکانی ئێران لە سووریاش تەورێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوانیان دەبێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ئەم بابەتەی لە کۆبوونەوەیەکی رۆژی یەکشەممەدا لەگەڵ ئەندامانی کابینەکەی ئاشکرا کرد، بەڵام باسی وادەیەکی دیاری بۆ ئەو دیدارە نەکرد، تەنیا ئەوە نەبێت کە دیدارەکە بەمزووانە دەبێت.

ناتانیاھۆ ئەوەشی وت کە بەنیازە لەگەڵ پۆتین بابەتی ھەماھەنگیی سەربازیی ئەم دوو وڵاتەش بخاتە بەرباس.

پێدانی سیستەمی دژە موشەکیی " ئێس ٣٠٠ "ـیش بە سوپای سووریا بووەتە ھۆی ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل نەتوانن وەکو پێشوو بە ئازادیی بەسەر ئاسمانی سووریادا بفڕن، بەڵام سەرباری ئەوەش ناتانیاھۆ لە بەردەم ئەندامانی کابینەکەیدا بەڵێندا کە رێگە لە سەقامگیریی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ناردانی چەکی ئەم وڵاتە بۆ حزبوڵڵای لوبنان بگرێت.

ئەگەر بێت و ئەو دیدارەی نێوان ھەردووک بەرپرسی باڵای ئیسڕائیل و رووسیا بە ئەنجام بگات، ئەوا لە دوای کەوتنی فڕۆکە رووسییەکە لە سووریا کە تیایدا ئیسڕائیل بە تاوانبار دانرا لەلایەن مۆسکۆوە، ئەوە یەکەم دیداری نێوان ئەم دوو لایەنە دەبێت.

سەرچاوە / رادیۆ فەڕەنسا





ئەم هەواڵە 784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad