English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشار ئەسەد: رێككه‌وتنی ئیدلب ژمارەیەك دەستكەوتی بۆ سوریا هەبووە
2018-10-08 [06:43 AM]

​ZNA - هەولێر


سه‌رۆكی سووریا رایگه‌یاند: "رێككه‌وتنی ئیدلب رێوشوێنێكی كاتییه‌ و ده‌وڵه‌ت له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ده‌ستكه‌وتی مه‌یدانی هه‌بووه‌، له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ رێگه‌گرتن له‌ خوێنڕێژی".

به‌شار ئه‌سه‌د له‌ میانەی كۆبوونه‌وه‌یەكیدا له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی به‌عس گوتوویه‌تی: "ئه‌و هێستریایه‌ی رۆژئاوا كه‌ پێش جه‌نگی ئیدلب بینیمان ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی پرسێكی چاره‌نووسساز بۆیان، چونكه‌ سوورییه‌كان شكست به‌ پلانه‌كه‌یان ده‌هێنن به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌مان و پێویسته‌ رووبه‌ڕووی پرۆژه‌كه‌یان له‌ ناوچه‌كه‌ بوه‌ستینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ په‌نابردن بۆ "رێككه‌تنی سه‌ده‌" بێت یان هه‌ر شێوازێكی دیكه‌، ببینه‌ نموونه‌یه‌كی نوێ بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان".

سه‌رۆكی سووریا ده‌ڵێت: "هه‌ر كاتێك به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕۆین، دوژمنانی سووریا هه‌وڵه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ رووی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌، هه‌روه‌ها ته‌حه‌دیاته‌ ناوخۆییه‌كانیش مه‌ترسی له‌ جه‌نگ كه‌متر نییه‌".

 

 





ئەم هەواڵە 5041جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad