English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەکتەری ئەمریکی سکۆت وێلسۆن ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2018-10-08 [07:36 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەری ئەمریکی سکۆت وێلسۆن، لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئەو ئەکتەرە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنەوە، گیانی لەدەستدا و ماوەیەکی زۆر بوو بەهۆیەوە دەیناڵاند.

 

ئەو ئەکتەرە ئەمریکییە لەرێگەی رۆڵی هێرشیل گرین لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی " The Walking Dead " ناوبانگی پەیداکردبوو.

 

ئەو ئەکتەرە لە ژیانی هونەریی خۆیدا لە چەندین بەرهەمی دیکەدا رۆڵی گێڕاوە، لەوانە "Clay Pigeons "، " The Debtors "، "The Way of the Gun"، " Don't Let Go "، " Open Window " و " Saving Shiloh ".

 





ئەم هەواڵە 613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad