English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاکاو یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکان
2018-10-08 [10:47 AM]

هەولێر ــ ZNA



کۆمەڵێک لە زانایانی زانکۆی هالە-فیتەنبۆرگ و پەیمانگای ماکس ڕۆبنر ڕایدەگەیەنن کاکاو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D و، یەکێکە لەو ڤیتامینانەی سودێکی زۆری بۆ پتەوبوونی ئێسک هەیە.

لە ماڵپەڕی EurekAlertدا ئاماژە بە توێژینەوەیەکی ئەو زانایانە کراوە کە دەربارەی سوودەکانی کاکاو خستوویانەتە ڕوو، بەپێی توێژینەوەکە، دەنکۆڵەکانی کاکاو کاتێک لەبەر تیشکی خۆر دادەنرێن بۆ ئەوەی وشکببنەوە، کرداری گۆڕینی ڤیتامین D ڕوودەدات کە دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین D2.


ئەو جۆرە ڤیتامینە لە جۆرەکانی کاکاودا وەکو زەیتی کاکاو و شوکولاتەی ڕەش زۆرە، بە بەراورد بە شوکولاتەی سپی.

ڤیتامین D سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ مرۆڤ کە سیستمی بەرگریی لەش بەهێز دەکات و کۆئەندامی هەناسە لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان دەپارێزێت، جگە لەوەش ماسولکەکانی لەش پتەو دەکات و لە ئێسکە نەرمە دەیپارێزێت.

زانایانی زانکۆی لۆما-لیندای ئەمریکی ڕایدەگەیەنن خواردنی شوکولاتەی ڕەش ڕێژەیەکی زۆر کاکاو لە پێکهاتەیدا هەیە و سیستمی بەرگریی لەش بەهێز دەکات و چالاکیی بە مێشک دەبەخشێت.


 





ئەم هەواڵە 8719جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad