ZNA - هەولێر
وەزارەتی ئاسایشی گشتی چین رایگەیاند، سەرۆكی پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) دەست بەسەر كراوە، بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن.
رۆژی یەك شەممە 7 ئۆكتۆبەر، لێژنەی ناوەندی حزبی شیوعی چینی بەیاننامەیەكی دەركرد كە تێیدا هاتووە، سەرۆكی ئینتەرپول (مینگ هۆنگ وی) ، جێگری وەزیری ئاسایشی گشتی چین، لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت بە هۆی سەرپێچی كردنی لەیاسا.
وەزارەتی ئاسایشی گشتی چین ئاشكراشیكرد: دەركردنی بەیاننامەیەكە دوای كۆبوونەوەی ناوخۆیی هات، كەلێكۆڵینەوە لەگەڵ مینگ هۆنگ وی،دەكرێت بەتۆمەتی بەرتیل خواردن و ئەنجامدانی پێشێڵكاری لە یاسا .
هەروەها ئینتەرپول نامەی دەست لەكار كێشانەوەی سەرۆكەكەیانی پێگەیشت لەلایەن حكومەتی چینەوە بەتۆمەتی سەرپێچیكردنی یاسا، دەسەڵاتدارانی چین راشیگەیاند مانگی داهاتوو سەرۆكەكی نوێ بۆ ئینتەرپول هەڵدەبژێرێت.
رۆژی شەممە، پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپول بەفەرمی داوای لە دەسەڵاتدارنی چین كرد كە سەرۆكەكەیان بێسەروشوێنە پێویستە سۆراخی بكەن.
مینگ هۆنگ وی لەساڵی 2016 بەسەرۆكی ئینتەرپول هەڵبژێردرا، هەروەها پێشتر جێگری وەزیری ئاسایشی گشتی چین بووە ، ئەندامی حزبی شیوعی چینە.
و/جەنگاوەر
س/سپۆتنیك
ئەم هەواڵە 6094جار خوێندراوەتەوە |