English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاوار محەمەد: کۆمسیۆن دەستھەلاتی ئەوەی نیە ئەنجامەکان پەسەند بکات
2018-10-08 [09:16 AM]

ZNA -هه‌ولێر


لە دوای ڕاگەیاندنی سەدا ھەشتا و پێنجی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلول لەلایەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی، کە بۆ پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا لێرە و لەوێ باس لەوە دەکرێت کە کۆمسیۆن ئەنجامەکان پەسەند ناکات.

ھاوار محەمەد، ئەندامی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە پێی یاسای ژمارە(٤) ی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان- عێڕاق :بەشی چوارەم(دەسەڵاتەکان) ماددەی شەشەم : بڕگەی (٦)؛ (( ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان و ڕاپرسیەکان دوای پەسند کردنی لەلایەن دادگای پێداچونەوەی ھەرێمەوە))، کەواتە  کۆمسیۆن دەستھەلاتی ئەوە نیە کە ئەنجامەکانی پەسەند بکات بەلکۆ تەنیا دەسھەلاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانھی ھەیە،لە یەکێک لە رێکارەکانی کۆمسیۆندا ئەوە ھاتووە کە کۆمسیۆن دەسھەلاتی ئەوەیان بە خۆیان دایە کە ئەنجامەکان پەسەند بکەن، ئەمەش دژی یاساییە.

ھاوار محەمەد، گووتی: ئەگەر بە پێی ریزبەندی یاسایی سەیری ئەو ڕێکارە بکەین کە کۆمسیۆن بۆ ئەنجامەکانی داناوە دەبینین کە پێگەکە نزمترە لە یاسا واتە دەبێت ڕێکارەکان بەپێە یاسابن و نابێت دژی یاسا بن یاساکانیش دەبێت پابەندبن بە دەستوور، بۆ ئەگەر پەنا ببردرێتە بەردادگای تێھەلچوونەوە لە ھەرێمی کوردستان ئەو ڕێکارەی کۆمسیۆن لادەدرێت و ھیچ کاریگەری یاسای نابێت چونکە دژی ئەو یاسایھی ژمارە (٤)  دەبێ کە کۆمسیۆنی پێ دامەزراییە.

ھەروەھا ئەو ئەندامەی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گووتی: ئەگەر ھەر رگرییەک بکرێت لە پەسەند کردنی ئەنجامەکان واتە دوو لە سەر سێی ئەندامانی کۆمسیاران ئەنجامەکە پەسەند نەکەن، دەتواندرێت پەنا ببرێتە بە دادگای تێھەلچوونەوە لە ھەرێمی کوردستان بۆ دوو مەبەست یەک بۆ پەسەنکردنی ئەنجامەکان ، دووەمیش دەتوانێت تانە لەو رێکارە بگیرێت کە کۆمسیۆن دەریکردووە بۆ ئەوەی دەسھەلاتی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی بەخۆیان داوە.


دڵشاد ھەرکی





ئەم هەواڵە 3970جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad