English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاڵیبان داوا لە هاوڵاتیانی ئەفغانستان دەکات به‌شداری هەڵبژاردنەکانی په‌رله‌مان نه‌كه‌ن
2018-10-08 [11:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

تاڵیبان رایگه‌یاند، بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی بەردەوامی 17 ساڵەی ئەفغانستان، داوای لە هاوڵاتیانی ئەفغانستان کرد واز لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بهێنن و داوای کرد هەموو هێزە بیانیەکان لە وڵاتەکەدا بکشێنەوە.

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید وتی ئەمەریکا هەڵبژاردنەکان تەنها بۆ یەک مەبەست دەقۆزێتەوە، ئەویش ئەوەیە شەرعیەتی زیاتر بە بوونی و دەسەڵاتی لە وڵاتەکەدا بدات.

وتیشی، ئەمەریکا هەستێکی ساختە دەدات بە خەڵکەکە بەوەی کە مافی خۆیانە دەنگ بدەن، ئەمەش تاوەکو شەرعیەتی زیاتر بە بوون و دەسەڵاتیان لە وڵاتەکەدا بدەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، چارەسەری ڕاستەقینە بۆ بارودۆخی ئەفغانستان لەوەدایە کە هەموو هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان بکشێنەوە و حوکمی ئیسلام بۆ وڵاتەکە بگەڕێندرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 745جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad