English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌سه‌ن ڕۆحانی په‌یامێک ئاڕاسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌کات
2018-10-08 [11:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆک كۆماری ئێران په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق كرد‌ و داوای كرد په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران ‌و عێراق له‌ سه‌رده‌می ئه‌ودا به‌ره‌و باشتر بچێت.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران په‌یامێكی به ‌بۆنه‌ی ڕاسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بڵاو كرده‌وه‌ ‌و ڕایگه‌یاند که‌ هیوادا‌ره‌ له ‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری، سیاسی ‌و كلتوورییه‌كانی نێوان عێراق ‌و ئێران به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراقه‌وه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ڕاسپێردرا و له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستی به ‌گفتوگۆ كردوووه‌.

 





ئەم هەواڵە 1726جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad