English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک لەسەر ئەرکی خۆی پەڕاوگە بۆ قوتابیان ومامۆستایانی قوتابخانەکەی دابیندەکات
2018-10-08 [01:52 AM]

ZNA  - ھەولێر



بەڕێوەبەری ئامادەی ئامەدی کچان مامۆستا(ڕامان عزالدین نقار) سەر بە بەڕیوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور بەشێک لە قرتاسیەی قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەکەی لەسەر ئەرکی خۆی دابین دەکا.


لەسەرەتای ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩ ) وەکو ھاندانێک بۆ مامۆستایان و قوتابیان و بەڕێکردنی ساڵێکی پڕ لە زانست و زانیاری بەڕێوەبەری ئامەدی کچان دەفتەر و قەڵەم و پێداویستی خوێندنی بەسەر قوتابیان دابەشکرد و دەفتەری پلانی ساڵانەشی بە مامۆستایانی بەخشی وەکو دیارییەکی رەمزی بۆ ھەوڵ و کۆشش و ماندبونەکانی مامۆستایانی قوتابخانەکەی .


 لەبارەی ئەو دەستپێشخەرییە پەروەردەییەی ئەو مامۆستایە، بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور مامۆستا عباس محمد ووتی ( سەرەتا دەستخۆشانە لەم بەڕێوەبەرە دڵسۆزە دەکەین ،ئەو جۆرە کار و پلان و ھەڵسوکەوتەی ئەو مامۆستا بەڕێزە نامۆ نیە بە کەلتوری پەروەردەیی لەھەرێمی کوردستان ،ئێمە لەماوەی ساڵانی پێشوو شاھێدی سەدان و ھەزاران نمونەی بەخشین و ھاندان و کاری خۆبەخشی مامۆستایان و فەرمانبەران بوین،بەڵام لە رۆژگاری ئەمڕۆ ئەو دیارییە رەمزییەی مامۆستا ڕامان بەرز دەنرخێنین و لەھەوڵداین ھەموومان بەیەکەوە کەرتی پەروەردە و فێرکردن بەرەو پێشتر بەرین،دیسانە دەستخۆشانەی ئاراستەی دەکەین .


سەرچاوە| مالپەڕی پەروەردەی مەخموور 
 





ئەم هەواڵە 2281جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad