English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سووتانی كوێستانەكانی شاھۆ بە ھۆی مانۆڕی سەربازیی سوپای پاسدارا
2018-10-08 [02:25 AM]

ZNA - هەولێر


فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەلێ كوێستانەكانی شاھۆ، شوێنی جموجۆڵی ھێزە كوردییەكانی رۆژھەڵاتە.

بە ھۆی مانۆڕی سەربازیی سوپای پاسدارانەوە كوێستانەكانی شاھۆ لە رۆژھەڵاتی كوردستان ئاگری گرت.

ھاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازیی ھێزەكانی سوپای پاسداران لە شاری كامیاران، كوێستانەكانی شاھۆ ئاگری گرت و زیانێكی زۆر بەر ژینگە و دارستانەكانی شاھۆ كەوتووە.

 محەمەد پاكپوور فەرماندەی ھێزی وشكانی سوپای پاسداران لە بارەی ئامانجی ئەو مانۆرە سەربازییەوە رایگەیاند، كوێستانەكانی شاھۆ، ناوچەیەكی شاخاوین و بەردەوام شوێنی جموجۆڵی ھێزەكانی حزبە كوردییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستانن.

سەرچاوەكانی ناوخۆی رۆژھەڵاتی كوردستانیش دەڵێن بە ھۆی ئەو مانۆڕەی سەربازییەوە رووبەرێكی زۆر لە دارستان و سەوزاییەكانی كوێستانی شاھۆ سووتاون. ماوەی یەك ھەفتەیە سوپای پاسداران مانۆڕێكی سەربازیی بەرفراوانی لە كوێستانەكانی شاھۆ لە شاری كامیارانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەستپێكردووە.





ئەم هەواڵە 4222جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad