English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش شارۆچكه‌یه‌ك و 14 گوندی سنوری كه‌ركوكی بێ ئاو كردووه‌
2018-10-08 [03:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مه‌جید ئه‌حمه‌د لە هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق رایگه‌یاند، داعش دوای تۆڕی كاره‌بای كه‌ركووك، ئه‌مجاره‌ تۆڕی ئاوی پایزگاکەی كردووه‌ته‌ ئامانج، وتیشی، ئەنجامنەدانی ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکە بۆ ماوەی هەشت مانگ، وایکرد کە بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکە ئاسان بێت تۆڕەکانی ئاو و کارەبا لە ناوچەکە بە ئامانج بگرێت.

مەجید ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند، داعش یه‌كه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوی له‌ باشووری كه‌ركووك كردووته‌ ئامانج وتيشی، له‌ میانی هه‌فته‌ی رابردوودا، سێ یه‌كه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاو كراوه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا، شارۆچكه‌یه‌ك و 14 گوند بێ ئاو بوون. ئێستا ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ده‌ست نه‌بوونیی ئاوه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

باسی لەوەشکرد، سەرەڕای ئەوەی راگەیاندنی پاککردنەوەی ناوچەکە لە داعش ساڵێكی بەسەردا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا هەڕەشەی داعش درێژەی هەیە.

روونی كرده‌وه‌، وەستانی ئۆپەراسیۆنەکان بووە هۆی ئەوەی دووبارە داعش لە ناوچەکە بەهێزبێتەوە، چونكه‌ ئەنجامنەدانی ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکە بۆ ماوەی هەشت مانگ، وایکرد کە بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکە ئاسان بێت تۆڕەکانی ئاو و کارەبا لە ناوچەکە بە ئامانج بگرێت.

 

aa





ئەم هەواڵە 4051جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad