English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ گه‌ڕان به‌دوای خاشقچی توركيا داواپشكنینی باڵیۆزخانه‌ی سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌كات
جه‌مال خاشقچی
2018-10-08 [04:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ته‌له‌فزیۆنی " ئێن تی ڤی" رایگه‌یاند، توركیا داوای كردوه‌ رێگه‌ی پێ بدرێت باڵیۆزخانه‌ی سعوده‌ی له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ بپشكنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای رۆژنامه‌نووسی ناوداری سعودیه‌ جه‌مال خاشقچیدا بگه‌ڕێن كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی چوونه‌ ناو باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ون بوو.

سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رپرسانی توركیا به‌ رایانگه‌یاند، خاشقچی له‌ناو باڵیۆزخانه‌كه‌ كوژراوه‌، سه‌رۆكی توركیاش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتی به‌جیددی به‌دواداچون بۆ ئه‌م پرسه‌ ده‌كات.

به‌رپرسێكی توركیا وتی، وڵاته‌كه‌ی جارێكی دیكه‌ دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ بانگهێشتی باڵیۆزی سعودیه‌ی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بۆ وه‌زاره‌تی ناخۆ كردوه‌، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ وتی، پێمان راگه‌یاندووه‌، ئێمه‌ پێمان وایه‌، هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو بۆ لێكۆڵیته‌وه‌ بكرێت.

رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو خاشقچی چووه‌ته‌ ناو كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ بۆ مابڕینی خۆی ده‌ربكات، به‌رپرسانی سعوده‌یه‌ش وتیان دوای ماوه‌یه‌كی كورت له‌ كونوسڵخانه‌ چووته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام ده‌ستگیرانه‌كه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كرد، وتی، نه‌هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌.

دوو سه‌رچاوه‌ش وتیان، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا پێیان وایه‌ خاشقچی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌ كوژرا بێت، یه‌كێك له‌ راوێژكارانی ئه‌ردۆغان "یاسین ئه‌قتای" و هاوڕێی خاشقچییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌یه‌.

ئه‌ردۆغانیش به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاندوه‌، له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دیار نه‌مانی خاشقچی، ده‌سه‌ڵاتداران سه‌رجه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌كانی كامیره‌ی چاودێری و تۆماری فرۆكه‌خانه‌ ده‌پشكنێت، ره‌خنه‌ی زۆری له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ گرت.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 6274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad