English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومەت چۆنیەتی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكات
2018-10-09 [05:20 AM]

ZNA - هەولێر


بەرپرسێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان باس لە سێ ڕێگای حكوومەت دەكات بۆ چۆنیەتی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بۆ فەرمانبەران،دەشڵێت جگە لەو سێ ڕێگایە بترازێت هیچ رێگایەكی تر نیە حكوومەت پاشەكەوت بە فەرمانبەران بداتەوە.

نەورۆز قازی، سەرۆكی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان بە باسی راگەیاند: بۆ دانەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران چەند سیناریۆیەك هەیە، ئەویش" كردنەوەی ژمارەی حیسابی بانكی بۆ فەرمانبەران بۆ ئەوەی پارەی پاشەكەوت بچێتە ئەو حیسابە و فەرمانبەر بتوانێت بەشێكی لێ رابكێشێت، سیناریۆیەكی تر هەیە، بۆ ئەوەی ئەگەر فەرمانبەر قەرزاری حكوومەت بێت لە ئاو و كارەبا و باج و رسومات لە پاشەكەوت بدرێتەوە، گوتیشی:" رێگایەكی تركە خۆم پێشكەشی بەرپرسانی ئەنجومەنی وەزیرانم كردووە ئەوەیە كە ئەو پاشەكەوتەی دەمێنێت، بمێنێتەوە بۆ ئەو كاتەی كە فەرمانبەر خانەنشین دەكرێت، واتا كەسێك كە بە مووچەیەكی كەم خانەنشین دەبێـت مانگانە رێژەیەك لە پارەی پاشەكەوتكراوی پێ بدرێتەوە".

قازی ، پێیوایە لەو سێ سیناریۆیە بترازێت هیچ رێگایەكی تر نیە حكوومەت پاشەكەوت بە فەرمانبەران بداتەوە بە تایبەت لە رێگەی پارەی كاشەوە، چونكە پارەكە چەندین تریلیۆن دینارە و بۆ حكوومەت زەحمەتە كاش بیداتەوە.

بەهۆی قەیرانی دارایی ،رۆژی ٣ی شوباتی ٢٠١٦ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كورستان بڕیاری لە پاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەران دا.

روونییكردەوە پلانی حكوومەت ئەوەیە لەماوەیەكی كورتدا سیستەمی پاشەكەوتی مووچە بە یەكجاری هەڵبگرێت، گوتیشی:" دەبێت بەرچاومان روون بێت كە ئایا لە بودجەی 2019 چۆن باسی پاشەكەوت دەكرێت بۆ ئەوەی لە رێگەی بودجەوە چارەسەر بكرێت

 





ئەم هەواڵە 32224جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad