English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوای سەدان ساڵ زیندانی بۆ دوو بەرپرسی كورد دەكرێت
2018-10-09 [05:54 AM]

ZNA-هەولێر


دوێنێ دووشەممە دەیەمین دانیشتنی دادگایكردنی دوو بەرپرسی هەدەپە ئەنجامدرا و تیایدا داوای 375ساڵ زیندانی بۆ ئەو دوو بەرپرسە كرا. 


دوێنێ دوو شەممە بۆ 10 هەمین جار یەكەمین دادگای سزا قورسەكانی شاری مەڵەتی دۆسیەی هاوشارەداری گەورەی ئامەد گوڵتان كشاناك و هاوسەرۆكی پارتی هەرێمە دیموكراتییەكان (دەبەپە) سەباحەت تونجەل بەڕێوەچوو.
 

لە دانیشتنەكەدا ژمارەیەك پەرلەمانتاری توركیا و پەرلەمانتارێكی ئەوروپی ئامادەبوون وشەش پارێزەریش لە گروپی پارێزەرانی خۆبەخشی گیراوانی سیاسی توركیا ئامادە بوون.
 

دادگا بە تۆمەتی "دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ڕێكخستن"، "پڕوپاگەندە كردن بۆ ڕێكخستن" و "سەرەڕای هۆشداری پێدان، بەشداری كردن لە كۆبوونەوە و خۆپیشاندانە نایاساییەكان" داوای سزای 230 ساڵ بەندكردن بۆ گوڵتان كشاناك و 145 ساڵ بەندكردن بۆ سەباحەت تونجەل كرا.
 

لە دانیشتنەكەی دادگادا ئەو دوو دەستگیر كراوە ئامادە نەبوون لە شوێنی ئەوان پارێزەرەكان ئامادە بوون، ئەوان لەبەرامبەر دادگا وتیان "كەجەدە (كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك) پێكهاتەیەكی سیاسییە كە پەرلەمانیش دانی پێدا ناوە. هەموو ئەو شتانەی كە وەك تاوان دەستنیشانكراون، خەباتی شارەداری و پارتەسیاسییەكانن" ئاماژەیان بۆ ئەوەش كرد ئەو شتانەی وەك پڕوپاگەندە ناویان دەهێنرێت، لە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕین و ڕاماندان، بۆیە داوای ئازادكردنی بریگرتەكانیان كرد. 
 

بەڵام دادگا دوای نیو كاتژمێر پشوو بڕیاریدا دانیشتنی دادگا دوا بخرێت بۆ 17 كانوونی یەكەمی 2018 و 11 هەمین دانیشتن لەو كاتەدا ئەنجامبدرێت و بەڵگەی زیاتر لەسەر تۆمەتی ئەو دوو بەرپرسە پێشكەشی داگا بكرێت. 





ئەم هەواڵە 4663جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad