English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەماوەی 8 مانگدا نزیكەی 90 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی كوردستان كراوە
2018-10-09 [06:03 AM]

ZNA - هەولێر


 سەرەڕای قەیرانی دارایی كە ماوەی چەند ساڵێكە رووی لەهەرێمی كوردستان كردوە بەڵام ساڵانە بە دەیان هەزار ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان هێندراون، بەپێی گوتەی بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی بێت لە ماوەی قەیراندا 351 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی کوردستان کراوە.

نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە باسی راگەیاند: لەبەرئەوەی هەرێمی کوردساتان ئارامەو خەریکە بارودۆخی هاووڵاتیان ڕوولە بووژاندوە دەکات ڕوژانە ئوتومبێلێکی زۆر لە دەروازەکانەوە دێتە کوردستان.

ئەدهەم باسی لەوەكرد" لەماوەی 8 مانگی ئەمساڵدا 89 هەزار و 319 ئوتومبێل هێندراوەتە ناو هەرێمی کوردستان و بۆتە مەڵبەندێکی گەورەی بازرگانی ، ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕووی لە بووژاندنەوە کردووە جگەلەوەش لەشارەکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک کەل وپەل وکاڵا دەچێتە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواری عێراق و ئۆتۆمبێلیش دەچێت".

ئەو روونی کردەوە، حکوومەت ئاسانکاری زۆر بۆ بازرگانان دەکات تا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان شارەکان بکرێت، بە بەتایبەتی بازرگانانی ئوتومبێل، گوتیشی:" کاری بازرگانانی ئۆتۆمبێل هەرگیز ناوەستێ و بەپەلە کاریان بۆ ئەنجام دەدرێت و واناکرێ پارەی زیادە لەدەروازەکان بچێتە سەر ئوتومبێلەکان و بارهەڵگرەکانی ئوتومبێل، رۆژانە کارەکانیان بەپەلە بۆ ڕایی دەکرێت تا پارەی زیاتریان نەچێت و سزا نادرێن و بەخێراییەکی زۆر کەلوپەل وکاڵای بازرگانان دەگاتە هەرێم و شارەکان .

 ئاشكراشیكرد لە ساڵی 2013 تاوەكو 8 مانگی ئەمساڵ 492 هەزار 869 هەزار ئۆتۆمبێل هێندراوەتە هەرێمی كوردستان. گوتیشی،  ئیشوکاری ئوتومبێل لە فەرمانگەکانی هاتووچۆش مامەڵەکانیان خێرا ڕایی دەکرێت"هەر کۆمپانیایەکیش پابەندی رێنماییەکان نەبێت ئەوا بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت داواش لەوکۆمپانیایانە دەکەین هەوڵی هێنانی ئوتومبێلی کوالیتی بەرز بدەن".

بەرپرسەکەی وەزارەتی بازرگانی ئاشکراشیکرد " بەپێی تازەترین ڕێنمایی ئوتومبێلی مۆدێل 2016 لە مانگی ئەیلولەوە نایەت، ئێستا ئوتومبێلی 2017 لەگەڵ مۆدێلی 2018 دێتە کوردستان و لە مانگی 7 وە ئوتومبێلی مۆدێل 2019 رێگەی پێدراوە بۆ کوردستان بهێندرێت.





ئەم هەواڵە 4828جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad