English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشناسی هەرێم: وادەی دەستپێکردنی باران بارین لە هەرێمى کوردستان ئاشکرادەکات
2018-10-09 [06:42 AM]

ZNA-هەولێر


بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی  هەرێمی کوردستان خشتەى دەست پێكردنى  باران بارین لە هەرێمى کوردستان لە ماوەى (2009-2010) تا ساڵى (2017-2018).

سەرەتاو دەست پێکی وەرزی باران بارین لەهەرێمی کوردستان بەگشتیدەکەوێتە دواى 23-9  ,ى هەموو ساڵێک کە هاوکاتە لەگەڵ دەست پێ کردنى وەرزى پایز , بەلام هەندێ ساڵ باران بارین پێش کەوتووەو لە پێش ئەم ڕێکەوتە باریووە .
1 – نزیکترین ماوەى باران بارین لەماوەى 10 ساڵى پێشووتر لە (2015-2016) بووە کە لە ڕیکەوتى 6-9 وەرزى باران لەو ساڵە  دەستى پێ کرد وە دادەنرێت بە ماوەى پڕ باران ترین ساڵ لە ماوەى 10 ساڵى رابردوو کە هەریەکە لە سەنتەرى پارێزگاکانى (هەولێر-سلێمانى-دهۆک) (500 ملم-860ملم-614) ملم کۆى گشتى بارانیان هەبووە .
2 – کەمترین ڕێژەى باران بارینى تۆمارکراو لە ماوەى دە ساڵى رابردوو لە(2008-2009) بووە .(هەولێر-سلێمانى-دهۆک) (288ملم-347ملم-430ملم).
3 – ساڵى (2017-2018) بە درەنگترین ماوەى دواکەوتنى  وەرزى باران بارین دادەنرێت لە ماوەى 10 ساڵى رابردوو  لە ڕێکەوتى 30-10- 2017 باران بارین لە تەواوى ناوچەکان دەستى پێ کرد  لەسەر ئەو بنەمایە پێشبینى دەکەین ئەم ساڵ دەست پێ کى باران ناگاتەوە ئەم ڕێکەوتە .
ئامادەکردنى /بژار اکرم      بەشى پێشبینى/8-10-2018





ئەم هەواڵە 4093جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad