ZNA – هەولێر
ئەکتەری جیهانی، پیتەر دینکلینگ دەبێتە ئەندامی "The Croods 2" و لەم بەرهەمەدا بە دەنگ رۆڵدەگێڕێت.
ئەم بەرهەمە سینەماییە بڕیارە لە 8 سێپتێمبەری 2020 لە سینەماکاندا نمایشبکرێت، ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کە بۆ چەند جارێک کاتی نمایشکردنی گۆڕانکاری بەسەردا هات.
ئەو ئەکتەرە لە زنجیرەی درامایی "Game of thrones" رۆڵی کارکتەری تیریۆن لانیستەر گێڕاوە.
جگە لە پیتەر دینکلینگ، هەریەک لە نیکۆلاس کەیدج، ئیما ستۆن و لیزلی مان لەم بەرهەمەدا رۆڵدەگێڕن.
ئەم هەواڵە 10363جار خوێندراوەتەوە |