English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خشته‌ى پێدانى كاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌م مانگه‌ ڕاگه‌یاندرا
2018-10-09 [07:42 AM]

ZNA-هەولێر


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما و زیادبوونى كاتژمێره‌كانى كاره‌باى نیشتمانى، له‌سبه‌ینێ 10/10/2018 گۆڕانكارى له‌ به‌رنامه‌ى كاركردنى موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانى ناوشارى سلێمانى ده‌كرێت و كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، به‌پێى به‌رنامه‌ نوێیه‌كه‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانى له‌كاتژمێر 8ى به‌یانى تا 12ى نیوه‌ڕۆ كارناكه‌ن و ئه‌گه‌ر كاره‌باى نیشتمانیش بكوژێته‌وه‌، واتا له‌ كاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆ به‌دواوه‌ تا 8ى به‌یانى رۆژى دواتر، له‌ئاماده‌باشى ده‌بن، هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتیمانى كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كاره‌با ده‌ده‌ن.

هەروەها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، داواكارین  له‌موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌سبه‌ینێوه‌ پابه‌ندى به‌رنامه‌ نوێه‌كه‌ ببن و هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌چوار رۆژ، یه‌ك رۆژ له‌كاتژمێر 8ى به‌یانى بۆ 12 ى نیوه‌ڕۆ كاره‌بایان نابێت.





ئەم هەواڵە 4177جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad