English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال پلانی هه‌یه‌ بۆ کڕینی ئیدین هازارد..
2018-10-09 [09:46 AM]

ZNA - ھەولێر


یانەی ریال مەدرید کڕینی ئیدین ھازاردی خستە نێو بەرنامەکانی و بە پێی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ئیسپانیاش یانەی شاھانە پلانی گواستنەوەی ھازاردی بۆ یانەکە داڕشتوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پرۆگرامی ئێلچێرینگیتۆ، ریال مەدرید دەیەوێت ھازاردی ٢٧ ساڵ ئەستێرەی بەلجیکی و یانەی چێڵسی بگوازێتەوە ڕیزەکانی و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە بڕی ١٧٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی خەرج بکات.

بابەتی کڕینی ئەو یاریزانە دوای ئەوە ھات کە لە چەند رۆژی ڕابردوو ھازارد ئاشکرای کرد "ریال مەدرید باشترین یانەیە لە جیھاندا، نامەوێت درۆ بکەم یاری کردن بۆ ئەو یانەیە خەونی منداڵیمە و خەوی پێوەدەبینم، نامەوێت ھەموو رۆژێکیش ئەمە دووبارە بکەمەوە".

ریال دوای ئەنجامە خراپەکانی دەیەوێت پەلکێشی ریزەکانی بکات، ھەرچەندە گرێبەستەکەی لە  ٢٠٢٠دا کۆتایی دێت و یانەکەشی نیازی ھەیە گرێبەستەکە نوێبکاتەوە.


سیروان مزووری





ئەم هەواڵە 10684جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad