English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران وەزارەتی دارایی رونکردنەوە دەدات
2018-10-09 [09:51 AM]

ZNA-هەولێر


له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا،وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ،  ئاماژە بە رێنماییمان ژمارە (18) ی ساڵی 2018 و بە هۆی ئەو لێكدانەوە جیا جیایانەی كە بۆی كراوە لە رێگەی ئەم روونكردنەوەیە مەبەستی رێنماییەكە دەیخەینەڕوو، كە بۆ كەم كردنەوەی رۆتینات و دەسەڵات دانە بە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەكانی سەر بە وەزارەتمان بۆ : ـ  
1- ئەم رێنماییە خەرج كردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران نیە كە بەپێ ی رێنماییمان ژمارە (15) ی ساڵی /2016 و لە سەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە /64 لە 3/2/2016 جێ بەجێ كراوە، بەڵكو تەنها خەرج كردنەوەی جیاوازی مووچەیە (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەكان) .
2- خەرج كردنەوەی جیاوازی مووچەی‌ (مووچەی بنەڕەتیەكەی و دەرماڵەكان) مانگەكانی ساڵی /2017 كە بە هەڵە ‌یان بە هۆی دواكەوتنی فەرمانە كارگێرییەكان خەرج نەكراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی كانوونی یەكەم /2017 بەستراون .
3- بە هۆی ئەوەی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی /2017 كراوەتەوە پاشەكەوت بڕی ئەم جیاوازییەی كە فەرمانبەر شایستەی دەبێت بۆی خەرج دەكرێتەوە بۆ نموونە : ـ 
_ فەرمانبەرێك شایستەی سەرمووچەی ساڵانە ‌بێت لە رێكەوتی 1/10/2017 بەڵام فەرمانی كارگێری دوابكەوێت بۆ مانگی (11)ی ساڵی /2017 و جیاوازی سەر مووچەی  ناوبراو لە رێكەوتی 1/10/2017 تاكو 31/11/2017 لەگەڵ مووچەی مانگی (كانوونی دووەمی)  ساڵی /2017 بۆ بەسترابێت لەم‌ حاڵەتەدا ئەم جیاوازییەی بۆ خەرج دەكرێتەوە .
_ یاخود فەرمانبەرێك شایستەی دەرماڵەی هاوسەری ‌بێت بە بڕی ( 000 50) پەنجا هەزار دینار مانگانە لە مانگی (11)ی ساڵی /2017 بۆی خەرج نەكرابێت لەم حاڵەتەدا ئەگەر ئەم دەرماڵەیە لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوا ئەم دەرماڵەیەی بە بڕی (000 50) پەنجا هەزار دینارە بۆی خەرج دەكرێتەوە  .
4- فەرمانبەرێك مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج نەكرابێت و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوكات مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج دەكرێتەوە .
5- هەر جیاوازییەكی مووچەیی و دەرماڵەیی فەرمانبەر كە شایستەیەتی، بەڵام بۆی خەرج نەكراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 تۆمار كرابێت بۆی خەرج دەكرێتەوە بە لیستی جیاو و لـە كاتی دابەش كردنی مووچـەی مانگانە .





ئەم هەواڵە 13669جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad