English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات 
2018-10-09 [10:52 AM]

ZNA  - ھەولێر



 

ڕۆژی سێشەممە ٩ـی ١٠ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان کۆبیچ نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.


لە دیدارەکەدا نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرۆک بارزانی کرد و ھیوای ئەوەی خواست کە بە زووترین کات کۆمیسیۆن دەرئەنجامە کۆتاییەکان ڕابگەیێنێت و پارلەمانی تازەیش دەست بە کارەکانی بکات.
لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەویەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و ھاوکێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوایین پێشھاتەکان تاوتوێ کران.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 1570جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad