English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆنالدۆ بێ دەنگی شکاند 
2018-10-09 [12:15 PM]

ZNA  - ھەولێر




کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی گووشارێکی زۆری لەسەرە بەھۆی ئەو تۆمەتانەی خراوەنەتە پاڵی کە بریتین لە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتان . 


رۆنالدۆ بە ھەندێک لەھاندەرانی خۆی راگەیاندوە : دەزانم بێ تاوانم لەبەر ئەمە بڕیارمداوە ھێمن و لەسەرخۆ بم و کارەکان بۆ پارێزەرەکان لێدەگەڕێم . 

لەلایەکی دیکە پێشتر رۆنالدۆ گووتبووی : دەزانم کێ لە پشت ئەم کارانەیە و دەیەوێت ئابڕووم ببات و لەکەدارم بکات . 

ھەندێک لە چاودێرانی وەرزشی دەڵێن ، لەوەتەی رۆنالدۆ یانەی ریال مەدریدی جێھێشتووە و روویکردۆتە یانەی یۆڤانتس کێشەی بۆ دروست دەکرێت و ھەوڵدەدرێت لەکەدار بکرێت. 

لە ئێستادا چەند ئافرەتێک سکاڵایان لەسەر رۆنالدۆ تۆمارکردوە ، گوایە چەند ساڵێک لەمەوبەر دەستدرێژی سێکسی کردوونەتە سەر ، بەڵام رۆنالدۆ ھەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و بێ تاوانی خۆی راگەیاند . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2161جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad