English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری خامنەیی لە فەیلەقی قودس پەندا دەباتە بەر ئەنجومەنی باڵای چاودێران
پاسدارانی سەر بە فەیلەقی قودس/ ئەرشیڤ
2018-10-09 [03:06 AM]

​ZNA- هەولێر


نوێنەری رێبەری ئێران لە سوپای قودس داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی ئێران لە یەكێتی رێگریكردن لە پشتیوانیكردنی دارایی تیرۆریزم دەكات.

نوێنەری رێبەری ئێران لە فەیلەقی قودس:ئەو بڕیارە كۆتایی بە پشتیوانییەكانی ئێران لە عێراق و سووریا و لوبنان دەھێنێت.

نوێنەری رێبەری ئێران لە فەیلەقی قودسی پاسدارانی ئێران داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی ئێران یەكێتی رێگریكردن لە پشتیوانیكردنی دارایی تیرۆریزم دەكات و دەشڵێت، ئەو بڕیارە كۆتایی بە پشتیوانییەكانی ئێران لە عێراق و سووریا و لوبنان دەھێنێت.

عەلی شیرازی نوێنەری عەلی خامنەیی رێبەری ئێران لە سوپای قودس داوای لە ئەنجومەنی باڵای چاودێری ئێران كردووە ئەو پرۆژەیە رەتبكاتەوە و رێگە بە ئەندامبوونی ئێران لەو یەكیەتییە نەدرێت.

رۆژی یەكشەممە رابردوو پەرلەمانی ئێران بەزۆرینەی دەنگ رێگەی بە كابینەی حەسەن رۆحانیدا كە ببێتە ئەندام لە یەكێتی رێگریكردن لە پشتیوانیكردنی دارایی تیرۆریزم.  ھاوكات ئەو بڕیارە لە لایەن بناژۆخوازانی نزیک لە رێبەری ئێرانەوە بە توندی دژایەتی کرا.

 

 

 





ئەم هەواڵە 5101جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad