English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە بێ‌سەروشوێن بوونی خاشقچی ھاتە دەنگ
2018-10-09 [03:45 AM]

ZNA- هەولێر


ستیڤان دۆجاریك، گوته‌بێژی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند، به‌وردی به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی بێسەروشوێن‌بونی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودیه‌ ده‌كه‌ن.

دۆجاریك دەڵێ، داوا له‌ سه‌ركرده‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان ده‌كه‌ین، ده‌رفه‌ت بۆ ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانی خۆش بكه‌ن و ئه‌وانه‌ش سزا بده‌ن كه‌ له‌مپه‌ر ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نووسان.

له‌ ٢ی ئه‌م مانگه‌، جه‌مال خاشقچی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی سعوودی، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئیسته‌نبوڵ ده‌كات، بێسەروشوێن بوو و ئه‌م كه‌یسه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئاستی توركیا، سعوودیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به‌دوای خۆیدا هێنا.





ئەم هەواڵە 5134جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad