English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی دەستدرێژکردنی سێكسی رۆناڵدۆ ده‌كه‌وێته‌ كێشه‌یێكی قۆڵتره‌وه‌
2018-10-10 [06:01 AM]

ZNA - ھەولێر


کێشەی دەستدرێژکردنی رۆناڵدۆ بۆ سەر ئافرەتێکی ئەمەریکی ڕۆژانە گۆڕانکاری تازەی بەسەردا دێت، بە پێی تازەترین ھەواڵیش بەھۆی ئاشکرابوونی بەڵگەی تازە ڕۆنالدۆ ئەگەری ھەیە بە ناچاری بۆ پورتوگال بگەڕێتەوە و ئیتاڵیا جێ بھێڵێت.

لەم بارەیەوە میدیاکانی جیھانی وەک ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی و (سکای نیوز) بڵاویانکردوەتەوە کە پسپۆرێکی یاسایی ئەمەریکی دوای بڵاوکردنەوەی کۆپییەکی ڕێکەوتنە نھێنییەکەی پارێزەرانی رۆنالدۆ لەگەڵ کاترین مایۆرگا کە بە پێی ڕێکەوتنەکە تێیدا ھاتوە کە ئافرەتەکە بری ٣٧٥ ھەزار دۆلاری ئەمەریکی وەردەگرێت، بەرانبەر ئەوەی بێ دەنگ بێت باسی ڕووداوەکە نەکات، بۆیە بەپێی قسەکانی پسپۆرە یاساییە ئەمەریکە ئەمە زیاتر ڕۆنالدۆ تاونبار دەکات و ئێستا ئەوان دەتوانن داوای فەرمی دەستگیرکردنی رۆناڵدۆ بکەن لەبەر ئەوەی لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆیەتی، لەبەر ئەوەی بە پێی یاساکانی ئەمەریکا و ئەوروپا تەنھا گەر تاوانبار لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆی بێت دەکرێت بە فەرمی داوای دەستگیرکردنی بکەن گە رداوا بکرێت، بەمەش مانەوەی ڕۆنالدۆ و یاری کردنی بۆ یۆڤی دەکەوێتە ژێر ھەڕەشەی ئەو کەیسە کە تێیدا بارودۆخی ڕۆنالدۆ لە کێشەکەدا بەرەو خراپتر دەڕوات.

ئاشکرایە کە کاترین مایۆرگا، کە ئافرەتێکی ئەمەریکییە سکاڵای لەسەر ڕۆنالدۆ تۆمار کردوە بەوەی کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لە یەکێک لە ھۆتێلەکانی لاس فێگاسی ئەمەریکی کریستیانۆ رۆنالدۆ بە زۆری دەستدرێژی سێکسی گروەتە سەر، ئەو کاتەش لە ترسی خۆی و بۆ پاراستنی ژیانی خۆی، بەرامبەر بێ دەنگی ڕێکەوتنی کردوە و برێک پارەی لە بەرانبەردا لە رۆنالدۆ وەرگرتوە.


یاریگا





ئەم هەواڵە 4831جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad