English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی لە پیشانگای کتێب لە هەولێر چەند کتێبێکی هەڵبژارد
2018-10-10 [07:58 AM]

ZNA-هەولێر


كاتژمێر 10 ى به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10 ى 10 ى 2018 ، بە ئامادەبوونی سەرۆك مه‌سعود بارزانی، 13مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌ .

بەپێی زانیاریی میدیاکان، سەرۆک بارزانی پاش سەردانکردنی وەشانگە و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی بەشدار لە پیشانگاکە، چەند کتێبێکی هەڵبژاردووە کە بریتین لە: "پەندەکانی پیرەمێرد، لە کاغەزی ئۆپۆزسیۆن بوونەوە (بە زمانی عەرەبی)، ھەڵبژاردن لە سەردەمە قورسەکان، زانیاری لەبارەی کۆمەڵناسی"، ھاوکات داوای کۆی بەرھەمەکانی "حاجی قادری کۆیی"یشی کردووە.

لە سێزدەھەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ کتێب، نزیکەی ٣٥ وڵات بەشدارن و ٢٥٠ دەزگای چاپ و پەخش و بڵاوکردنەوە کتێبەکانیان نمیاش کردووە و تێیدا زیاتر لە ٧٠٠ ھەزار کتێب نمایش کراون.

پێشانگاى نێو ده‌وڵه‌تى كتێب ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ ده‌ستپێكی یه‌كه‌م ڕۆژى پێشانگه‌كه‌یه‌ تا به‌رواری 20 ى ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، کۆمەڵێک کار و چالاکیی کولتووری و کۆڕ و سمینار و واژۆکردنی کتێب و بەرھەمە نوێیەکان لەلایەن دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەوە بەڕێوە دەچێت.





ئەم هەواڵە 2017جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad