English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بنزیمە گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت 
2018-10-10 [02:50 AM]

ZNA  - ھەولێر


نویل لۆ گریە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسی گورزێکی کوشندەی ئاڕاستەی کەریم بنزیمەی ھێرشبەری یانەی ریال مەدرید کرد. 

لەمیانەی لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی ئویست فرانس لۆ گریە رایگەیاند : کێشەی بنیزمە لەگەڵ ڤالبوێنا تا ئێستا کۆتایی نەھاتووە . 

ھەروەھا گووتیشی : من لە دژی بنزیمە نیم بەڵام ئەستەمە جارێکی دیکە بانگھێشتی ھەڵبژاردەی فەرەنسا بکرێتەوە ، بە تایبەتی لە ئێستادا ئاستی دابەزیووە. 

بنزیمە ٨١ یاری نێو دەوڵەتی لەگەڵ ھەڵبژاردەی فەرەنسا ئەنجامداوە و توانیوویەتی ٢١ گۆڵ تۆمار بکات و دوایین بەشداری کردنی لە ساڵی ٢٠١٥ بوو , دواتر کێشەیەکی لەگەڵ یاریزان ڤالبوێنا بۆ دروست بوو لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی سێکسی ، لە پاش ئەم کێشەیە بنزیمە لە ھەڵبژاردەی فەرەنسا دوور خرایەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 11368جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad