English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگا بڕیارێکی کۆمیسیۆن لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ھەڵدەوەشێنێتەوە 
2018-10-10 [02:58 AM]

ZNA  - ھەولێر



بڕیاردەری کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم رایگەیاند، دادگای پێداچوونەوە  ئەو بڕیارەی  کۆمیسیۆنی ھەڵوەشاندەوە کە بەدەنگی ٢ لەسەر ٣ ی  کۆمیسیاران ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن پەسەند دەکران.


ئەمڕۆ دادگای تەمیز بڕیارێکی کۆمسیۆنی ھەڵوەشاندەوە کە کۆمسیۆن داوای کردبوو ئەنجامی ھەڵبژاردن بە دەنگی دوو لەسەر سێی کۆمسیاران پەسەند بکرێ، بەڵام دادگا بڕیاری دا بە دەنگی ٥٠+١ واتە زۆرینەی رەھا ئەنجامی ھەڵبژاردن پەسەند بکرێت.


ئەمڕۆ دادگای تەمیز بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیارانی ھەڵوەشاندەوە بۆ پەسندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، کە بە پێی ئەو بڕیارە دەبوایە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەنگ لەسەر پەسندکردنی ئەنجامەکان بدەن، بەڵام دوای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە ئێستا بە ٥٠+١ واتە زۆرینەی رەھا ئەنجامەکان پەسند دەکرێت.


ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ٢٩ی ئەیلوول وەک کۆمسیۆن کۆمەڵێک بڕیارمان دەرکرد کە لە ٦ خاڵ پێکھاتبوو، تایبەت بوو بە ڕۆژی ھەڵبژاردن، لە لایەن قەوارەیەکەوە تانە لەو بڕیارە درا، لە ٦ خاڵەکەی کۆمسیۆن ٥ خاڵ پەسندکراوە و ئەو خاڵە ڕەت کرایەوە کە تێیدا ھاتبوو ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران پەسند بکرێت". گوتیشی: ئەو بڕیارەی ئێمە ناکۆکە لەگەڵ بڕگەیەکی یاسای ھەڵبژاردن، بە پێی یاساکەش ناتواندرێ تانە لە بڕیارەکە بدرێت.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 6289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad