ZNA - ههولێر
جێگری وەزیری گشتوکاڵ ئێران رایگهیاند، بە فەرمانی ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەئی ڕابەری باڵای ئێران لە سنوورەکانی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان رێگه له نزیکەی حهوت ملیار مەتر چوارگۆشە ئاو بچێتە دەرهوه، ئەمەش ئەو ئاوانه دهگرێتهوه كه لە خاکی ئێرانەوە دەچنەوە سەر ڕووباری دیجلەی ناو عێراق.
عەلی موراد ئەکبەری باسی لهوه كردوه، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاڕاستەی ئاوەکان ههشت ملیار دۆلار بۆ هەردوو وەزارەتی وزە و کشتوکاڵ تەرخانکراوە.
روونی كردهوه، ئەو ئاوە بۆ سێ پـرۆژەی سەرەکی ناوی وڵاتەکەیان لە خوزستان و ئیلام بەکاردەهێنن.
لە چەندان ڕووبارەوە ئاو لە ئێرانەوە دێنە ناو خاکی عێراق و ساڵ لە دوای ساڵ بڕی ئاوەکانیان کەمیان کردووە، بە تایبەتی لە هەرسێ ڕووباری زێی بچوک و سیروان و ئەڵوەند لە ناوچەکانی کوردستان.
voa
ئەم هەواڵە 9643جار خوێندراوەتەوە |