English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كونسوڵی ئەمەریکا هیواى خواست لە كاتێكى كەمدا حكوومەتى تازەى هەرێمى كوردستان پێك بهێنرێت
2018-10-10 [03:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 کونسووڵی ئەمەریکا لە هەولێر لەگەڵ سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی فازل میرانی كۆبووه‌وه‌، پیرۆزباییى خۆى ئاراستەى سەركردایەتیی سیاسیی پارتى كرد بە بۆنەى سەركەوتنى پرۆسەى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستانەوە هیواى خواست دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامە كۆتاییەكان لە كاتێكى كەمدا حكوومەتى تازەى هەرێمى كوردستان پێك بهێنرێت و دووپاتى كردەوە كە ئەمەریكا بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنى هێزى پێشمەرگە و هەموو بوارەكانى تر.

فازڵ میرانى، سكرتێرى مەكتەبى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌گه‌ڵ ستیڤن فریگە، كونسووڵی گشتیی تازەى ئەمەریكا لە هەولێر كۆبووه‌وه‌.

كونسووڵێ ئەمەریكا لە هەولێر پیرۆزباییى خۆى ئاراستەى سەركردایەتیى سیاسیى پارتى كرد بە بۆنەى سەركەوتنى پرۆسەى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستانەوە کە بە پێی ئەنجامە بەراییەكان پارتى لە پلەى یەكەمدایە و هیواى خواست دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامە كۆتاییەكان لە كاتێكى كەمدا حكوومەتى تازەى هەرێمى كوردستان پێك بهێنرێت و دووپاتى كردەوە كە ئەمەریكا لە هاوكاریكردنى هێزى پێشمەرگە و هەموو بوارەكانى تر بەردەوام دەبێت.

فازڵ میرانى، سكرتێرى مەكتەبى سیاسى زۆر بە گەرمى بەخێرهێنانى كرد و سوپاسى كرد بۆ پێشكەشكردنى پیرۆزباییەكان و كورتەیەكی لەسەر ڕەوشى ئەمڕۆى كوردستان و عێراق باس كرد و پیرۆزبایى لە كونسووڵى تازەى ئەمەریكا لە هەولێر كرد بە بۆنەى دەستبەكاربوونى و هیواى خواست لە كارەكەیدا سەركەوتوو بێت.

میرانى دووپاتى كردەوە كە پارتى دیموكراتى كوردستان پاڵپشت و هاوكارى عادڵ عەبدولمەهدی دەبێ بۆ پێكهێنانى كابینەى تازەى حكوومەتى فیدراڵیى عێراق.

 





ئەم هەواڵە 793جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad