ZNA-ههولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوەیەک لە شاری کەرکووک روویدا و شەش کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە ١١-١٠-٢٠١٨ تەقینەوەکە لەناوچەی رێگەی کەرکووک-بەغدا لە نزیک کۆمەڵگەی تایە فرۆشان روویداوە. بۆمبێکی لکێندراو بە تەکسییەکەوە لکێندراوە و لە ئەنجامدا تاوەکو ئێستا دوو کەس کوژراون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون".
ھەردوو کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی کەرکووک کراون و بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری، دوای تەقینەوەکەش، ھێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.


ئەم هەواڵە 4198جار خوێندراوەتەوە |