English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌به‌ر فرۆشتنی بڕێكی زۆری ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌رمانخانه‌یه‌ك داخرا
2018-10-11 [07:28 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەھۆی پابەندنەبون بە مەرجەکانی کارکردنی سیستمی تەندروستی و لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەو دەرمانخانەیەک دادەخرێت.

د. ئاریان عومەر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشی تەندروستی بە ماڵپەڕی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند: بەھۆی پابەند نەبونی بە مەرج و رێنماییەکان کارنەکردن بە سیستمی تەندروستی، دەرمانخانەی (ھایما) لە گەڕەکی سەروەری شاری سلێمانی دادەخرێت.

ڕاشیگەیاندووە:  لەکاتی سەردان و پشکنینی لیژنەی ھاوبەشی تەندروستی بۆ دەرمانخانەی ھایما، دەرکەوتووە بڕێکی زۆر دەرمانی ماوەبەسەرچوو لە شوێنەکەیدا ھەیە و خاوەنەکەشی پسپۆڕی لەبواری دەرمانسازیدا نییە کە مەترسی پێدانی دەرمانی ھەڵە بە نەخۆشی لێدەکرێت، ھەروەھا پێچەوانەی رێنماییەکانی کارکردنە لە دەرمانخانەکاندا.

ھەروەھا: راشیگەیاند خاوەنەکەی بەنیازبووە دەرمانە بەسەرچوەکان بەسەر ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی و گەڕەکەکە ساخ بکاتەوە بەبێ رەچاوکردنی زیانی دەرمانەکە بۆسەر تەندروستی نەخۆشەکان.

سەرۆکی لیژنە ھاوبەشی تەندروستی سلێمانی گوتیشی: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە دەرمانخانەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی کارڕای پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، داوای لە ھاوڵاتیان کرد، لەکاتی کڕینی دەرمان سەرنج بدەن لە بەرواری دروستکردن و بەسەرچونەکەی، لەکاتی ھەبونی دەرمانی بەسەرچودا لیژنەھاوبەشەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە.





ئەم هەواڵە 4636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad