English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رده‌وام به‌كارهێنانی ده‌رمانی ڕێگری كردن له‌ منداڵبوون ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی‌ ده‌بێت
2018-10-11 [11:41 AM]

هەولێر _ ZNA



ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی تیایدا هاتووه‌ ئاستی هۆرمۆنه‌كان له‌ له‌شی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ ده‌رمانی دژه‌ دووگیانی به‌كارده‌هێنن  زۆر به‌رزه‌ و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك زیاد ده‌كات.

زاناكان له‌ زانكۆی میشگان له‌ ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری توشبوونی ئه‌و خانمانه‌ی‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ دووگیان نه‌بن  به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك زۆره‌ چونكه‌ ئاستی هۆرمۆنه‌كانی له‌شیان تێكده‌چێت به‌تایبه‌ت له‌ دوای وه‌ستانی سوڕی مانگانه‌ و دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی.

مه‌ترسی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ  به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین له‌ له‌شدا و به‌رده‌وام به‌كارهێنانی ئه‌گه‌ری جه‌ڵته‌ی‌ دڵ و شێرپه‌نجه‌ی‌ ملی منداڵدان و مه‌مك زیاد ده‌كات به‌ تایبه‌ت 5 ساڵ له‌ دوای به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه‌ مه‌ترسیه‌كه‌ دوو هێنده‌ ده‌بێت.

ئه‌و ئافره‌تانه‌ش كه‌ سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌یان له‌گه‌ڵه‌ كاتێك ده‌رمانی دژه‌ دووگیانی به‌كارده‌هێنن ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری جه‌ڵته‌ی‌ مێشك له‌ناویاندا زۆر ده‌بێت.





 

ڕۆژانە ٣ دەنک ھەنجیر لەم نەخۆشیانە بەدوورت دەخات

میوەی ھەنجیر تامێکی خۆش و چەندین سودی تەندروستیشی ھەیە.
• خواردنی سێ دەنک ھەنجیر لەرۆژێکدا ھەست کردن بەماندوێتی ناھێڵێ و مێشک باش دەکات و کەم خوێنی ناھێڵێت.
• نەرمکەری گەدە و ریخۆڵەیە و بەیانیان دوو دەنک و ئێوارانیش دوو دەنکی بخۆ تا کێشەی قەبزی نەمێنێت
• ھەنجیر دەوڵەمەندە بەپێکھاتەی بینزلدھایدی سروشتی وەک فینۆڵ کەدژە وەرەم و لەناوبەری ھۆکاری نەخۆشیەکان و کەڕو ڤایرۆسی لەشە.
• وەک پاکەرەوەیەکی گرنگە بۆ لەش و ھاوکارە لەچارەسەری زیبکەی لاوێتی بەوپێیەی ئاوی زۆر تێدایە.
• ھەنجیر بەسوودە بۆ چارەسەری مایەسیری بەتایبەت لەقۆناغە سەرەتاییەکاندا، بۆیە بۆ ماوەی مانگێک رۆژانە ٣ ھەنجیر بخۆ.
• ھەنجیر دەوڵەمەندە بەکالیسیۆم و ئەوەش دەیکاتە جێگیری ئەو کەسانەی کەگرفتی ھەستیارییان ھەیە بەرامبەر ماست بەتایبەت منداڵان کەدەکرێ رۆژانە سێ دەنکی لێ بخۆن.
• ھەنجیر کالیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە کەبەتوانان بۆ رێگری کردن لەنەرمبونی ئێسک و ھاوکارە لەزیادکردنی چڕییەکەیدا.





ئەم هەواڵە 4942جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad