English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... ئەفسەرێک كوژرا و سێ سەرباز رفێنران
2018-10-11 [02:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرچاوەکانی ئه‌منی عێراق ئاشكرایان كرد، لە ڕۆژئاوای وڵات ژماره‌یه‌ك چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر ئوتومبێلێكی سوپا، له‌ ئه‌نجامدا ئەفسەرێکیان کوشتووە و سێ سەربازی دیكه‌یان رفاندوه‌.

هێرشەکە لە درەنگانێکی شەوی ڕابردوودا لە شاره‌دێی عوکازی نزیك شارۆچكه‌ی قائیم لە پارێزگای ئەنبار روویداوه‌، سەرچاوەکان وتیشیان ئه‌و سه‌ربازانه‌ له‌ ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی خوردن بۆ هێزەکانی دیکە بوون.

هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕانەگەیاندووە، بەڵام ڕێکخراوی داعش لەو ناوچانەدا چالاکی هەیە.

سەرچاوەکان وتیشیان چەکدارەکان هەمیشە سەربازەکان دەکوژن و ئەفسەرەکان دەڕفێنن چونکە وەکو ئامانجێکی بەنرخ سەیریان دەکەن بەڵام ئەوەی شەوی چوارشەممە ڕوویدا پێچەوانەکەی بوو.

لە مانگی هەشتدا لە هەمان خاڵی پشکنیندا لە هێرشێکدا بە ئوتومبێلی مینڕێژکراو هەشت کەس کوژران و 12 کەسی دیکە برینداربوون.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad