English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌ختێك له‌ ده‌ریای ئیجه‌ نقوم بوو و ژماره‌یه‌ك كوردی تێدا خنكاون
2018-10-11 [02:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرپەرشتیاری گشتى فیدراسیۆنى پەنابەرانى عێراق لە هەرێمى کوردستان، ئارى جەلال رایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە ئاگادار کراینەوە کە یەختەک بە ٣٥ سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە نقووم بووە، زۆرینەى سەرنشینەکانى کوردى هەرێمى کوردستانن.

سەرپەرشتیاری گشتى فیدراسیۆنى پەنابەرانى عێراق لە هەرێمى کوردستان، ئارى جەلال رایگه‌یاند، دوێنێ چوارشەممە، کاتژمێر ١٠ى بەیانى لەلایەن نوێنەرانى سەربە فیدراسیۆنى پەنابەرانى عێراق ئاگادارکراینەوە کە یەختەک بە ٣٥ سەر نشینەوە لە کەناراوەکانى ئیزمیر لە دەریایی ئیجە نقووم بووە و سەرجەم سەرنشینەکانى ژێر ئاوکەوتوون، تا ئێستا تەرمى ١٥ کەس دۆزراونەتەوە کە دانیشتووى پارێزگاى دهۆک و قەزاى زاخۆن، سەرجەم ناسنامە و رەگەزنامەى بارى شارستانییەکانیان لەلایەن ئێمەوە پارێزراوە.

ئارى جەلال وتیشى، لێکۆلینەوە و گەڕان بە دواى بێ سەروشوێنبووانى رووداوەکە بەردەوامە، تا ئێستا تەنها یەک ئافرەت رزگار کراوە، کە ئەویش ئافرەتێکى کوردە و دانیشتووى قەزاى زاخۆیە، هەموو هەوڵێکمان دەدەین بۆ ئەوەى شتێک لە بارەى چارەنووسى بێ سەروشوێنانى رووداوەکە بزانین.

سەرپەرشتیارى فیدراسیۆنى پەنابەرانى عێراق لە هەرێمى کوردستان، ئارى جەلال دڵنیایی بە کەسوکارى قوربانیان دەدات کە هەموو کارێک دەکەن بۆ گەڕانەوەى رووفاتى قوربانیان و دەڵێت، دواى گرتنەبەرى رێکارە یاساییەکان و هەماهەنگیکردن لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار لە ماوەى یەک هەفتەدا لە رێوڕەسمێکدا هەڵدەستین بە گەڕاندنەوەى رووفانى قوربانییانى رووداوەکە بۆ پارێزگاى دهۆک.

سەرپەرشتیارى گشتى فیدراسیۆنى پەنابەرانى عێراق لە هەرێمى کوردستان ئاماژە بە زیادبوونى رێژەى کۆچبەرى دەدات و لە سەرتاسەرى عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ وڵاتان و دەڵێت "بەهۆى ئەوەى رێژەى کۆچبەربوون لە زیادبووندایە بەرەو وڵاتانى ئەورووپا، ژمارەى قوربانیانیش رۆژ لە دواى رۆژ لە زیاد بووندایە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان و هەموو عێراق دەکەین کە ئەورووپا ئەو بەهەشتە نییە کە ئەوان لە خەیاڵى خۆیاندا دروستى دەکەن، رێگا نایاساییەکان نەگرنە بەر و ژیان لە خۆیان و خانەوادەکانیان تێک نەدەن".

 

ئاشکرایشى دەکات کە رێنمایی و یاساکان دژ بە پەنابەران توندترکراون و هیچ کارئاسانییەک بۆ هاووڵاتییانى پەناخواز ناکرێت، بۆیە هەتا بکرێت پشت بە رێگا یاساییەکان ببەستن.

سەرپەرشتیاری گشتى فیدراسیۆنى پەنابەرانى عێراق لە هەرێمى کوردستان لەبارەى دوایین ئامارى قوربانییانى رێگاى پەنابەرى دەڵێت، لە سەرەتاى دەستپێکردنى شەڕى داعش لە عێراق و هەرێمى کوردستان تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتیی عێراق و هەرێمى کوردستان لە رێگا سەخت و دژوارەکانى هەندەران گیانیان لە دەستداوە و لە رووبارەکاندا خنکاون، تەرمى زیاتر لە ١٦٠ کەسمان گەڕاندووەتەوە بۆ کەسوکاریان و چارەنووسى زیاتر لە ١٣٠ کەس تا ئێستا بە نادیارى ماوەتەوە لە رێگا پڕ مەینەتییەکانى پەناهەندەیی.

روونی كرده‌وه‌، ئەو کۆچبەرانەى لە دەریاکان دەخنکێن و لە رێگا سەخت و پڕ مەینەتییەکان گیان لە دەست دەدەن، لە تەمەنى جۆراوجۆرن تەنانەت منداڵیشیان لەگەڵدایە.

 

aa





ئەم هەواڵە 4291جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad