English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی روسیا:ئەمریکا هەوڵدەدات نیمچە دەوڵەتێک دروست بکات
2018-10-13 [04:59 AM]

ZNA-هەولێر


لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەمریکا هەوڵدەدات لەرێی کوردەوە نیمچەدەوڵەتێک لە سوریا دروستبکات کە ئەوەش ناڕەوایە.

سێرگی لاڤرۆڤ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی روسیا ئاماژەی بەوەکردووە،  ئەمریکا هەوڵدەدات لەڕێی هاوپەیمانە سوریاییەکانیـیەوە و لە پـێش هەموویانەوە کوردەکان، نیمچەدەوڵەتێک دروستبکات لەو ناوچانەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، ئەمەش کارێکی ناڕەوایە.

وەزیری دەرەوەی روسیا نەیشاردەوە کە مەترسییان هەیە لەوەی ڕەنگە ئەمریکا سەرلەنوێ بچێتە نێو سەرکێشییەکی مەترسیدار لە کوردستانی عێراق و بیرۆکەی ئەوەی پێی دەڵێن کوردستانی گەورە.

هەروەها لاڤروڤ روونیشیکردووەتەوە، ئەمریکییەکان دامودەزگاکانی دەسەڵات لەو ناوچانە پـێکدەهێنن تاوەکو شوێنی دامودەزگاکانی حکومەتی سوریا بگرنەوە و هەروەها کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و نیشتەجێکردنیان، بەڵام لە هەمان کاتدا نە ئەمریکا و نە فەڕەنسا و نە هیچ وڵاتێکی ڕۆژئاوایی خوازیار نین ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا بگەڕێنەوە.





ئەم هەواڵە 8251جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad