English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
با پێکەوە ھەوڵی دابەش بوونی عێراق بدەین
2016-01-23 [12:17 PM]

نووسینی: نەزھەت حالی


عێڕاق دەمێکە بە کردەی دابەش بووە و نەوەک ئێستا ھەوڵی دابەش کردنی بدرێت، لەبەرئەوە کاتی ئەوە ھاتووە ھەر سێ ناوچەی کوردستان ، ناوچەی عەرەبی سونەنشین و عەرەبی شیعەنشین یا خود کوردستان و سونەستان و شیعەستان بە دوای ناوی تەواوی دەوڵەتی ئایندەی خۆیان دا بگەڕێن و چۆنیەتی جۆری حوکمڕانی داھاتووی خۆیان دەستنیشان بکەن.
ئێمەی کوردیش ھەرگیز نابێت ترسمان ھەبێت کە خەڵکی تر پێمان بڵێن کە ئەوان بوون بە ھۆکاری دابەشبوون و پارچە پارچە بوونی عێراقێکی لەبەریەک ھەڵوەشاوی شکستخواردوو، چونکە ھەر کەسێک و ھەر لایەنێک ببێتە ھۆکاری دابەش بوونی ئەو دەوڵەتە دەستکردە بە تەواوی، ناوی لە مێژوودا بە باشی دەنوسرێتەوە و خێری گەورەشی لای خودا بۆ ئەژمار دەکرێت. بە واتایەکی دیکە مانەوەی عێڕاق بەو شێوەیەی ئێستا ، واتە بەردەوامیدان بە خوێن ڕشتنی زیاتر ، تیرۆری زیاتر ، وێرانی و گەندەڵی زیاتر و ھەژاری وماڵوێرانی زیاتر بۆ گەلانی عێراق، ھەر کەس و لایەنێکیش ببێتە ھۆکاری دوا کەوتنی دابەش بوونی کۆتایی ئەو دەوڵەتە شکستخواردووە بەشدارە لەو تاوانانەی کە دژ بە خەلکی عێڕاق بە ھەموو نەتەوەکانی دەکرێت و لەو نەھامەتیانەی کە رووبەڕویان دەبێتەوە. بۆیە با ھەموومان پێکەوە ھەوڵی دابەش بونی کۆتایی عێڕاق و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی باشور بدەین.





ئەم هەواڵە 17431جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad